کوردستانی

چەند بەرپرسێکی حکومی کورد دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند بەرپرسێکی حکومی کورد دەستگیرکران
مەودا میدیا-

سێ سەرۆک شارەوانی و جێگرێکی سەرۆکی شارەوانی بە تۆمەتی دۆسیەی تیرۆر دەستگیرکراون کە هەر چواریان ئەندامی هەدەپەن، هەروەها باڵەخانەی ئەو شارەوانییانە دەپشکنرێن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، بێریڤان ئشک، سەرۆکی شارەوانی سێرت و ەیماندارا تورھان، جێگری سەرۆکی شارەوانی سێرت و  باران ئاکگول، سەرۆکی شارەوانی کورتئاڵان و رەمەزان سارسڵماز، سەرۆکی شارەوانی بایکان کە ھەرچواریان ئەندامی ھەدەپەن، لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆر دەستگیر کران.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەپێی زانیارییەکان لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆر و لە سەر راسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاریی کۆماریی سێرت، تیمەکانی ئاسایش لە ھەڵمەتێکدا ھەرچوار تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کردوون".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای پشکنینی تەندروستی تۆمەتباران رەوانەی ئاسایش کران و راییکردنی کارەکانییان بەردەوامە، هەروەها لەبەردەم ئەو شارەوانییانە رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ گیراوەتە بەر و تیمەکانی پۆلیس باڵەخانەی ئەو شارەوانیانە دەپشکنن".
Qaiwan
Qaiwan