عیراقی

دواین زانیارییەکان لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیارییەکان لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا بەفەرمی ئاگادار نەکراوینەتەوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان، سەبارەت بە ناردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمیش ئاماژەی بەوەکرد اوەکو ئێستا بەغدا بەفەرمی لێدوان نەدراوە کە مووچەی ئەم مانگە بنێرێت.

ئارەزوو مەحمود، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە دیاریکردنی وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بەو وەزارەتانەی کابینەکەی مستەفا کازمی کە ماون بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا بەفەرمی ئاگادار نەکراوینەتەوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ئەو پرسە، بەڵام لە هەوڵی ئەوەداین هەرچۆنێک بێت لەم هەفتەیەدا ئەو 7 وەزارەتەی ماوە کاندیدەکانیان دیاری بکرێن و پڕبکرێنەوە".

ئەو پەرلەمانتارەی عیراقیش ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا لایەنە سیاسییەکان سەرقاڵی گفتوگۆ و رێککەوتن لەسەر ئەو بابەتە".

سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا وتی "بڕیارە دانوستانەکانی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا بەردەوامی هەبێت، هەروەها پێمان وایە لە نێوان بەغدا و هەرێم رێککەوتن دەکرێت".

سەبارەت بە ناردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتیشی "تاوەکو ئێستا بەغدا بەفەرمی لێدوان نەدراوە کە مووچەی ئەم مانگە بنێرێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت کە بنێردرێت".

جێگای ئاماژەیە، شه‌وی 7ی ئایاری 2020 پەرلەمانی عیراق متمانەی بەخشییە مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق، هەروەها دەنگ لەسەر بەشێک لە کاندیدانی وەزارەتەکانی درا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان