عیراقی

زیاتر لە 20 هەزار هەلی کار رادەگەیەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە  20 هەزار هەلی کار رادەگەیەنرێت
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی عیراق رایدەگەیەنێت کار دەکەن لەسەر گۆڕینی هێڵی گەیاندنی کارەبا لە وڵاتی ئێرانەوە ب عەرەبستانی سعودیە ئاماژەی بەوەشکردووە بۆ ئەمەش پێویستمان بە ژمارەیەک کرێکاری زۆر دەبێت بۆ کارکردن لە پڕۆژەکە.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق ئاشکرای کرد "کە کاردەکەن لەسەر گۆڕینی هێڵی گەیاندنی کارەبا  کە پێشتر لە وڵاتی ئێرانەوە دەهات، ئێستا لە عەرەبستانی سعودیەوە رادەکێشرێت ئەمەش زیاتر بۆ بەهێزبوونی وزەی کارەبایە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەم پڕۆژەیە پلانێکیشە بۆ ئەوەی زیاد لە 20 هەزار هەلی کار بڕەخسێنرێت، چونکە پێویستی بە کرێکار و فەرمانبەری زۆر هەیە".
Qaiwan
Qaiwan