عیراقی

بە سەدان كەس تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە سەدان كەس تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی عیراق تووشبوونی 144 كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و بەشی زۆریشیان لە شاری بەغدای پایتەختی عیراق تۆماركراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق "لە 24 كاتژمێری رابردوو  لە شارەكانی بەغدا زیاتر لە سێ هەزار و 100 كەس پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوە  و144 كەس تووشبوون".

لە شاری بەغدا، لە رەسافە و كەرخ و مەدینە توب 105 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لە واست 9 كەس و لە بەسرە چوار كەس و لە كەربەلا 16 كەس و سێ كەس لە موسەننا و حەوت كەسیش لە سلێمانی.

هەروەها دوو حاڵەتی مردن تۆماركراوە و 92 كەسیش چاكبوونەتەوە و كۆی تووشبووانیش بۆ سێ هەزار و 404 كەس بەرزبووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan