عیراقی
هەرکەسێک پابەند نەبێت بە رێنماییە تەندروستییەکان بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڕیاریدا بە سزادانی هەرکەسێک بەبڕی 50 هەزار دینار ئەگەر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبێت کە تایبەتن بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بڕیارێکی نوێدا رایگەیاندووە "هەر كەسێك لە شوێنە گشتییەكان پابەند نەبێت بە رێنماییە تەندروستییەكانەوە و ماسك و دەستكێش بەكارنەهێنێت، ئەوا بە 50 هەزار دینار سزا دەدرێت".

لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە "شانەی قەیرانەكانی حكوومەت تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داوای كردووە، هەر کەسێک بە تایبەتی شۆفێران و سەرنشینان لە شوێنە گشتییەكان ماسك و دەستكێش بەكارنەهێنن سزا بدرێن بە بڕی 50 هەزار دینار".
جێگای ئاماژەیە بەپێی نوێترین ئامارەکان کە تەندروستی عیراق بڵاویکردووەتەوە، لە عیراق سێ هەزار و 301 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە 121 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 133 کەسیشیان چاكبوونەتەوە.