عیراقی
پارتی لەسەر هەڵکردنی ئاڵای هاوڕەگەزبازی هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت هەڵدانی ئاڵای هاوڕەگەزبازی لەسەر باڵەخانەی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە بەغدا کارێکە دوورە لە کولتووری عیراق و هەرێمی کوردستان، ئەوەش دەڵێت سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی عیراق سەركۆنەی ئەو كارەیان كردووە.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای هاوڕەگەزبازی لەسەر باڵەخانەی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە بەغدا بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم پەرلەمانتارەکان و دەزگاکانی عیراق ئیدانەی ئەو کارەیان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کارە دوورە لە کولتووری عیراق و هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوە دژی ئایینی ئیسلامە، بۆیە کارێکی نادروستە".
ڤیان سەبری ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە بڕوامان بە دیموکراسیەت هەیە بەس نەک هەندێک کاری نائاسایی و دوور لە کۆمەڵگە بەهۆیەوە ئەنجام بدەین ".
جێگای ئاماژەیە، دوێنێ یەکشەممە 17ی ئایاری 2020 نوێنەرایەتی یەكێتى ئەوروپا لە بەغدا ئاڵای هاوڕەگەزبازی هەڵکرد، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و بە کارێکی نادروست و ناشیاو دەدانرێت لە وڵاتێکی وەکو عیراقدا کە وڵاتێکی ئیسلامییە.