عیراقی
ئاڵای هاوڕەگەزبازی پەیوەندی عیراق و وڵاتانی ئەوروپا تێکدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەورووپا دوێنێ یەک شەممە بە فەرمی ئاڵای هاوڕەگەزبازەکانی بۆ یەکەم جار لە خاکی عیراق هەڵکرد و لەو بارەیەوە سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند دەبێت سێ باڵیۆز لە عیراق بچنە دەرەوە باس لەوەشدەکات هەڵکردنی ئاڵاکانی هاوڕەگەزبازان دژایەتیکردنی یاساکانی عیراق
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە کاردانەوەی بەرانبەر بە هەڵکردنی ئاڵای هاوڕەگەزبازەکان لە بەغدا دەڵێت "ئەم کارە و دەسدرێژی بۆ سەر داب و نەریتە ئائینی و یاسا ئیسلامییەکان هەژمار دەکرێت".
دەشڵیت "ئەوەی کە نوێنەرایەتی یەکێتی ئەورووپا و هەر دوو باڵیۆزخانەی بەریتانیا و کەنەدا لە بەغدا بۆ هەڵکردنی ئاڵای هاوڕەگەزبازەکان کردوویانە، کردەوەیەکی قێزەونە و دژی سەرجەم داب و نەریت و بنەما ئەخلاقییەکانی گەلی عیراقە و دژایەتیکردنی ئاشکرای یاساکانی ئەم وڵاتەشە".
عامری باس لەوەشدەکات "لە هەمان کاتدا ئەم کردەوە و دەسدرێژییە بۆ سەر بنەما ئائینی و ئەخلاقییەکان ئیدانە دەکەین، داوا لە حکومەتی عیراق دەکەین بە تایبەت لە سەر بێڕێزی ئەوان بە مانگی پیرۆزی رەمەزان، ئەو سێ باڵیۆزە لە عێراق دەربکرێن".