عیراقی

تەندروستیی عیراق تووشبوونی 57 کەسی بە کۆرۆنا راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی عیراق تووشبوونی 57 کەسی بە کۆرۆنا راگەیاند
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 57 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  سێ هەزار و 611 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 57 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 4 حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 56 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، سێ هەزار و 611 کەس تووشبوون و دوو هەزار و 366 کەس چاکبوونەتەوە و 131 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan