عیراقی

ژمارەیەک تیرۆرست کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک تیرۆرست کوژران
مەودا میدیا-

وەزارەتی بەرگری عیراق ئەمڕۆ كوژرانی 4 تیرۆریست و خاپووركردنی چەند حەشارگەیەكی تیرۆریستانی راگەیاند، هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنیدا.

ئەمڕۆ سشەممە لە راگەیەنراوێكداوەزارەتی بەرگری رایگەیاند "كە هێزێكی ئەمنیی هاوبەش پێكهاتوو لە فەرماندەیی كردە سەربازییەكانی دیالە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و حەشدی شەعبی، بەپاڵپشتی فڕۆكەی جەنگی و سەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەی كردە سەربازییەكان و بەڕێوەبەری هەواڵگری و دژە تیرۆری دیالە، پرۆسەیەكی ئەمنیی گەورە لەژێر ناونیشانی (تۆڵەی شەهیدان) لە ناوچەی سەعدیە ئەنجامدرا".

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە "لە ئاكامی پرۆسە سەربازییەكەدا 4 تیرۆریست كوژراون و  4 حەشارگەی تیرۆریستان خاپوور كراون و دەستیشگیراوە بەسەر بڕێكی زۆری چەك وتەقەمەنیدا و 2 پشتوێنی خۆتەقاندنەوە و 2 ماتۆرسكیل تێكشكێنراون".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان