عیراقی

مەترسی گەورە لەسەر ئەم ناوچانە هەیە.. هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسی گەورە لەسەر ئەم ناوچانە هەیە.. هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هێرشی چەکدارانی  رێکخراوی تیرۆرستانی داعش و سوتاندنی دە‌غڵودانی جوتیارانی ناوچە جێناکۆکەکان و چەند پارێزگایەکی عیراق بەردەوامی هەیە و ئەمەش زیانێکی زۆری بە جوتیاران گەیاندووە، پەرلەمانتارێکی عیراقیش رایدەگەیەنێت بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە هۆکاری سەرەکین بۆ ئەو هێرشانە.

حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەودای 16 ئۆکتۆبەر کە هێزەکانی پێشمەرگە کوردستان لە ناوچە جێناکۆکەکان کشانەوە، ئەمەش بووە دروستبوونی بۆشایی لە نێوان هێزە عیراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەدا، بۆیە ئەمەش رێگای بۆ چەکدارانی داعش خۆشترکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەموو ساڵێک لە وەزری دەغڵودانی جوتیاران جموجەڵەکانی داعش زیاتر دەبێت و دەست بە سوتاندنی بەرهەمەکانی جوتیاران دەکەن و هێرشکردنە سەر هاوڵاتییان، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە جوتیاران وکوژرانی چەند هاوڵاتییەکی بێ تاوان".

حەسەن ئاڵی وتی "ئێمە سەردانی سەرۆک کۆماری عیراق و وەزارەتی بەرگریمان کردووە، بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەرێکی کاتی بۆ ئەو ناوچانە دابنرێت، هەروەها ئەو کێشەی ئەو ناوچانە تەنها دەتوانرێت بە هێزی هاوبەش لە سوپای عیراق و پێشمەرگە چارەسەر بکرێت".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "بەشێک لە هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە دەیانەوێت لەپاڵ هێرشەکانی داعشەوە تۆڵەی خۆیان بکەنەوە و هێرشبکەنە سەر جوتیارانی کورد".

سەبارەت بەوەی تاچەند سوتاندنی ئەو دەغڵودانانە زیان بە کەرتی کشتوکاڵ دەگەیەنێت وتی "ئەو ناوچانە هەر لە کۆنەوە ناوچەیەکی کشتوکاڵین و بەرهەمی باشی گەنم و جۆیان هەیە، بۆیە سوتاندنیان زیانی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەگەیەنرێت و زیانیش بە جوتیاران دەدرێت، لەوە دەچێت ساڵی داهاتوو نە توانن جارێکی دیکە ئەو زەوییە بەکار بهێنەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان