عیراقی

مستەفا کازمی: من نامەوێت کێشەکان لەگەڵ ھەرێم گەورەکەمەوە و دەمەوێت بگەم بە رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی: من نامەوێت کێشەکان لەگەڵ ھەرێم گەورەکەمەوە و دەمەوێت بگەم بە رێککەوتن
مەودا میدیا-

رۆژنامەنووسێک سەبارەت بە دانوستانەکانی ھەریم و بەغدا ئاماژە بەوەدەکات سەرۆک وەزیرانی نوێ عیراق لە دوای گەڕانەوەی شاندەکەی هەرێم 6 جار کۆبووتەوە لەگەل وەزیری دارایی عیراق لەسەر پرسی ھەریم و  باس لەوەشدەکات ھەریم ئامادەی دەربڕیوە بۆ رێککەوتن و خاڵی ناکوکیان تەنھا لەسەر ئە بڕە پارەیەیە کە ھەریم پێشنیازی کردووە و لەگەل چەن ناکۆکییەکی بچووک.

ئومێد محەمەد، رۆژنامەنووس لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت "شەوی رابردوو مستەفا کازمی, سەرۆک وەزیرانی نوێ عیراق لەگەڵ عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق لەسەر پرسی مووچە کۆبووتەوە و وتویەتی من نامەوێت کێشەکان لەگەڵ ھەرێم گەورەکەمەوە و دەمەوێت بگەم بە رێککەوتن".

سەرۆک وەزیرانی عیراق بە وەزیری دارایی وتوە" ئەو کاتەی کە وەفدەکەی هەرێم دێنەوە ئەوە من بڕە پارەیەک دەنێرم کە کەمترە لەو ریژەیەی کە پێشتر دانراوە بڕەکە لە نیوان 380 ملیار تا 400 ملیار بێیت کە بڕیارشدرا واتا دەگات".

دەشڵێت "مستەفا کازمی, سەرۆک وەزیرانی نوێ عیراق لە دوای گەڕانەوەی شاندەکەی هەرێم 6 جار کۆبووتەوە لەگەڵ عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق لەسەر پرسی ھەریم".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال