عیراقی

دۆخی عیراق بەرەو خراپتر دەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆخی عیراق بەرەو خراپتر دەچێت
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 113 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  سێ هەزار و 724 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 113 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 3 حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 72 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، سێ هەزار و 724 کەس تووشبوون و دوو هەزار و 438 کەس چاکبوونەتەوە و 134 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan