عیراقی

باڵندەکانی عیراق بە تۆمەتێکی سەیر تۆمەتبار دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


باڵندەکانی عیراق بە تۆمەتێکی سەیر تۆمەتبار دەکرێن
مەودا میدیا-

پارێزگاری نەجەف لە عیراق رایدەگەیەنێت لە کەیسی خواردنی 750 تۆن گەنم لە سایلۆی نەجەف لەلایەن "باڵندەوە" دەکۆڵنەوە ئاماژەی بەوەشکرد بەشێوەیەکی سەربەخۆ کار لەسەر کەیسەکە دەکەین.

لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەشێوەیەکی سەربەخۆ لە کەیسی خواردنی 750 تۆن گەنم لە سایلۆی نەجەف لەلایەن باڵندەوە دەکۆڵینەوە و هیچ شتێک بزرنابێ".

جێگای ئاماژەیە،  فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی ئاشکرای کردووە لێکۆڵینەوەکان سەلماندویانە بڕی 752 تۆن و 498 کیلۆگرام گەنمی پلە یەک لە سایلۆی نەجەف کەمی کردووە و دیار نەماوە کە بەهاکەی بە 421 ملیۆن و 120 هەزار دینار دەخەمڵێنرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال