عیراقی

لە عیراق ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زیاتر هەڵکشا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عیراق ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زیاتر هەڵکشا
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 153 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 6 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  سێ هەزار و 877 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 153 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 6 حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 45 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، سێ هەزار و 877 کەس تووشبوون و دوو هەزار و 483 کەس چاکبوونەتەوە و 140 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan