ئابووری

ئێران مەوادو خۆراكی خراپ بۆ سلێمانی دەنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران مەوادو خۆراكی خراپ بۆ سلێمانی دەنێرێت
مەودا میدیا-

لە مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ لە شارۆچكەی تەوێڵەی سەر بە ناحییەی بیارە دەست بەسەر بڕێك زۆر خوێی پیشەسازیدا گیرا، كە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێم كرا بوو.

حەمید بارام،بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە بە مەودا میدیای راگەیاند " ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایار،لە بنكەی چاودێری خۆراك لەمەرزی تەوێڵە-شۆشمێ سنوری بیارە دەست گیرا بەسەر بری 54 تۆن خوێی پیشەسازیدا".

هەروەها " ئەو خوێیە بە پێی تایبەتمەندی عیراقی نەبووە و لێبڵی تەواو نەبووە، بۆیە دەگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێ هاتووە".
Qaiwan
Qaiwan