کوردستانی
هەولێر هەزارو 500 داعشی رادەستی بەغدا كردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا هەولێر هەزار و 500 داعشی رادەستی بەغدا كردووە و هیچ كەسیش قسەی نەكرد.
محەمەد عوسمان، بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی رایگەیاند "پێشتر هەزارو 500 دیلی داعش لەلایەن هەولێرەوە رادەستی بەغدا كران و هیچ كەس و لایەنێك نقەی لێوەنەهات، بۆ كەس لەسەر ئەوە رەخنەی نیە، لەكاتێكدا ئێمە بەپێی یاسا 200 دیلی داعشمان رادەستی حكومەت كردوە، واتە ئازاد نەكردوە، بەڵكو هەریەكێك لەو دیلانە سەر بە پارێزگایەكن لەوێ زیندانی دەكرێن و بەپێی تاوانەكانیان دادگای دەكرێن"؟
باسی لەوەشكرد " ئەم جۆرە دەستپێشخەریانە بەتایبەت بۆ ناوچە جێناكۆكەكان گرنگن، چونكە ئەو ناوچانە چیتر شایەنی ئەوە نین كێشە و ئاڵۆزی ئەمنیان هەبێت، دەبێت لە رووی ئیداریەوە رێكبخرێنەوەو ئاشتی و ئارامیان تێدا بەرقەرار ببێت، ئیدارەدانێكی شەفاف و خزمەتكارانە پیادە بكرێت".