ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی بۆرسە بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ماوەی چەند رۆژێكیشە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 35 دۆلار و 21 مامەڵەی پێوەكراوە، هەروەها نەوتی جۆری خاوی ئەمریكی بە 33 دۆلار و 41 سەنت بووە.

ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە پێش مانگێك نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە بە تەواوی دابەزینی تۆماركرد و یەك بەرمیل نەوتی خاو بۆ سفر دۆلار و نەوتی برێنتیش بۆ 14 دۆلار دابەزی.
Qaiwan
Qaiwan