کوردستانی

لە بارەی نەوت و مووچەوە داوایەكی بەپەلە دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە  بارەی نەوت و مووچەوە داوایەكی بەپەلە دەكرێت
مەودا میدیا-

راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت،  کورتهێنان خەرجی گشتی و بێ توانایی ئیدارەی دەسەڵاتی هەرێم لەدابینکردنی خەرجی مووچەو خەرجیەکانی تر بۆ شەش ساڵ دەچێت بەردەوامی هەیە، دەشڵێت، پێویستە هێزە سیاسیەکانی کوردستان بەدەسەڵات وئۆپۆزیسیۆنەوە بەجدی گفتوگۆی ئەم بابەتە بکەن وسودو زیانەکانی تەسلیم کردنەوەی مەلەفی نەوتی بەبەغدا تاوتوێ بکەن.

ئەمین بەكر، راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "باوەڕی تەواوم بەمافی دەستوری هەرێمی کوردستانە، لەبونی دەسەڵاتی دارایی ودەستوری بونی بەڕێوەبردنی مەلەفی نەوتی لەخاکی هەرێمدا، بەتایبەت ئەوکێڵگانەی دوای 2005 دەرهێنراون، بەڵام لەهەمان کاتیشدا باوەڕی تەواوم بەوەیە کە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ مەلەفی ئابوری وبەتایبەت مەلەفی نەوتی لەهەرێمدا بەتەواوی شکستی هێناوە".

ئاماژەی بەوەشكرد " تەنانەت دەسەڵاتدارانی هەرێمیش دان بەشکستی ئابوری نەوتی دادەنێن وناڕاستەوخۆ دەڵێن ئەو گرێبەستانەی لەبواری نەوتدا کراون ،هەرێم وئابوریەکەیان ڕەهنی کۆمپانیاکانی نەوت و وڵاتی تورکیا کردوە، بەشێوەیەک گرێ بەستەنەوتیەکان بونەتە تەوقێک بەگەردنی خەڵکی کوردستانەوە ،رێگەی دەربازبون لێیان زۆر زەحمەتە".

باسی لەوەشكرد " بەشێک لەکۆمپانیاکانی حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمیش لەبواری ئابوری و وزەدا وبەتایبەت پارتی لەبواری نەوتدا، بونەتەوە شەریکە بەشی کۆمپانیا نەوتیەکان و چالاکیە ئابوریەکانی تر، ئەوانیش بونەتەوە مشەخۆرێکی تری سەربار لەسەر جەستەی سامانی گشتی ولەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتی ئیمتیازات وخێروبێری زۆریان پێدراوە بونەتە خاوەنی سەرمایەی خەیاڵی".

 هەروەها "لەبەرامبەردا کورتهێنانى خەرجی گشتی و بێ توانایی ئیدارەی دەسەڵاتی هەرێم لەدابینکردنی خەرجی موچەو خەرجیەکانی تر بۆ شەش ساڵ دەچێت بەردەوامی هەیە، پێم وایە پێویستە هێزە سیاسیەکانی کوردستان بەدەسەڵات وئۆپۆزیسیۆنەوە بەجدی گفتوگۆی ئەم بابەتە بکەن وسودو زیانەکانی تەسلیم کردنەوەی مەلەفی نەوتی بەبەغدا تاوتوێ بکەن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان