کوردستانی
بەم درەنگانی شەوە بڕیارێکی بەپەلە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەچوارچێوەی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆرسی کۆرۆنا بڕیاردرا بە داخستنی شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی.
لە ئاگادارییەکدا کە بەم درەنگانی شەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە "شۆفێرانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە، لە ئێستادا بەربەست لەبەشێک لە شەقامەکانی شاری سلێمانی دادەنرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان".
رۆژی شەممە وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریاریدا لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزان قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام بێ.