تەندروستی

لە جەژندا بەم شێوەیە پارێزگاری لە تەندروستیت بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە جەژندا بەم شێوەیە پارێزگاری لە تەندروستیت بکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە رۆژانی جەژندا زۆرکەس تەندروستی تێکدەچێت، بەهۆێ زۆر خواردنەوە، بە تایبەت ئەو کەسانەی بەرۆژوو بوون لە مانگی رەمەزاندا، دەبێت ئاگاداری شێواز وجۆری ئەو خواردنە بن کە دەیخۆن، دەتوانرێت بەچەند شێوازێک پارێزگاری لە تەندروستیت بکەیت، ئەو شێوازانەش بریتین لە.

نەخواردنی چەوری، چونکە زیانی هەیە بۆ تەندروستی مروڤ، هەروەها دەبێت ئاگاداری ئەو گۆشتە بین کە دەیخۆن، دەبێت ئەو گۆشتەی کە دەیخۆین کەم چەوری هەبێت، چونکە زیانی هەیە.

خواردنەوە گازیەکان دەبێت بەرێژەیەکی کەم بخورێت، چونکە زیان دەگەیەنێت بە تەندروستی مرۆڤ، هەروەها دەبێت لەخواردنی چەرەسات و شیرینی زیادە خۆری نەکرێت، چونکە دەبێتە هۆی ئازاری گەدە.

دەبێت ئاگاداری ژەمەکان بیت نابێت هەموو ژەمەکان خواردنی قورس بخورێت، دەبێت لە ژەمی نیوەرۆ و ئێوارە خواردنێکی تەندروست بخورێت.

سەرچاوە: WebTeb
Qaiwan
Qaiwan