کوردستانی

ئۆتۆمبێلێک منداڵێک دەشێلێت و هەڵدێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆتۆمبێلێک منداڵێک دەشێلێت و هەڵدێت
مەودا میدیا-

لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەمنداڵێک دەدات و هەڵدێت، پۆلیسی هاتووچۆی شارەکەش دەڵێت، ئەو منداڵە تەمەنی هەشت ساڵەو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە "لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەمنداڵێکی تەمەن 8 ساڵ دەدات و هەڵدێت، دەست بەجێ منداڵەکە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار".

هەروەها "بریندارەکە دانیشتوی قەزای کفریە دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتای ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا".

ئەوەش باسکراوە "ئەو ئۆتۆمبێلەی لەمنداڵەکەی داوە جۆری جێب وازە وهەڵهاتوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردوە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان