کوردستانی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا 5 ملیار دۆلار قەرزدار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسەرێکی نزیک لە پارتی دیموکراتی هەرێمی کوردستان لە نووسینێکی لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبووک شیکردنەوە بۆ قەرزەکانی حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت "حکومەتی ھەرێم لەو 27 ملیار دۆلارەی باسی دەکات 4 ملیار دۆلاری بریتییە لەو قەرزانەی کە پێشتر داویەتی بە ھاوڵاتیان و خاوەنکارەکان" و دەشڵیت "لەو 27 ملیار دۆلارە دەمێنێتەوە 10 ملیار دۆلار".
رێبوار کەریم وەلی، نووسەر لە وتارێکیدا لە ژێر ناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەند قەرزدارە, باس لەوە دەکات "حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ 27 ملیار قەرزدارە. بێ ئەوەی بڵێ قەرزداری کێیە و حکومەتی ھەرێم لەو 27 ملیار دۆلارەی باسی دەکات، 4 ملیار دۆلاری بریتییە لەو قەرزانەی کە پێشتر داویەتی بە ھاوڵاتیان و خاوەنکارەکان. بەس ھێشتا وەرینەگرتوونەتەوە کەواتا مایەوە 23 ملیار دۆلار ".
ئاماژە بەوەش دەکات "حکومەت 13 ملیار دۆلار ئیلتیزاماتی بەرامبەر موچەخۆرانی کوردستان ھەیە. 10 ملیار لە کابینەکانی پێشوو، 3 ملیار دۆلاریش لەوەی ئێستا. بە حوکمی ئەوەی کە لە مانگی پێنج، موچەی مانگی یەک دراوە و ئەوە قەرز نییە و ئیلتیزامە. کەواتا 13+4=17و لەو 27 ملیار دۆلارە دەمێنێتەوە 10 ملیار دۆلار".
روونیشیدەکاتەوە "ئەو 10 ملیار دۆلارەش بریتییە لە 4 ملیار دۆلاری بانقە ئەھلییەکان کە پێشتر شەش ملیار دۆلار بوو و 1ملیار دۆلار قەرزی تورکیا و 4 ملیار دۆلاریش قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت و کەواتا ئێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا 5 ملیار دۆلار قەرزداری دەرەوەیە".