کوردستانی

کەرکووک، پۆلیسێک بە سەربڕدراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دەدۆزرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 کەرکووک، پۆلیسێک بە سەربڕدراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دەدۆزرێتەوە
 مەودا میدیا- 

ئەمڕۆ یەکشەممە دوای پشکنی لە ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی عەسکەری کەرکووک، تەرمی پۆلیسێکی تێدا دەدۆزرێتەوە، بە ناوی (ب.ه) هێزە ئەمنییەکان دەگەنە شوێنی رووداوەکە.

ئەمڕۆ 24-4-2020 دوای ئەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب بۆ ماوەیەکی زۆر لەو گەڕەکە دەمێنێتەوە گومانی لێدەکرێت و دوای پشکنین دەردەکەوێت کە تەرمێکی تێدایە، هێزە ئەمنییەکان دەگەنە شوێنی رووداوەکە و بۆیان دەرکەوتووە کە پۆلیسێکی 104ـی هێزەکانی کەرکووک، بە سەربڕدراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بەجێهێڵدراوە. پۆلیس ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی هۆکاری رووداوەکە ئاشکرابکەن و دواتر دەرەنجامەکان بخەنەڕوو.
 
 تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادکراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر. کوژراوەکە ناوی(ب.ه) و کارمەندی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک بووە. بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە لە ئەرک بووە کاتێک رووداوەکە روویداوە یان نا ، بەڵام دەرکەوتوە بە سەربڕدراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو.
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان