کوردستانی

مژدەیەکی خۆش بۆ شۆفێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەکی خۆش بۆ شۆفێران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا لێخۆشبوون بە ئەو شۆفێرانە بکات کە بەهۆی کەرەنتینەوە نەیانتوانیوە مامەڵەکانیان بکەن.

عه‌میدی مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند  بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه‌ غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته‌ سه‌ر، تاوه‌كو 15-6-2020 درێژكراوه‌ته‌وه‌".

رونیشیكرده‌وه‌ "هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌ رۆژانی كه‌ره‌نتینه‌دا مۆڵه‌ته‌كه‌ی یاخود ساڵانه‌كه‌ی یاخود ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت، لێخۆشبونی بۆ ده‌ركراوه‌ و له‌سه‌رجه‌م غه‌رامه‌كانی دواكه‌وتن ده‌به‌خشرێت".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو "له‌ئێستادا مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كان، تاوه‌كو 15ی مانگی داهاتوو درێژكراوه‌ته‌وه‌ و شۆفێران ده‌توانن تا ئه‌وكاته‌، سه‌ردانی هاتوچۆ بكات مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان