کوردستانی
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ گرنگترین شوێن کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ عەلوەی سلێمانیان کردووەتەوە بەڕووی جوتیارەکاندا ئاماژەی بەوەشکرد لە کاتژمێر 8:00ی بەیانییەوە تاوەکو 4:00ی ئێوارەوە عەلوە کراوە دەبێت.
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆ و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ عەلوەمان کردەوە بەڕووی جوتیارەکاندا بە تایبەتی لەبەر ئەوەی بەرهەمی ناوخۆمان زۆربوو".
ئاماژەی بەوەکرد "لە کاتژمێر 8:00ی بەیانییەوە تاوەکو 4:00ی ئێوارەوە عەلوە کراوە دەبێت، هەروەها جوڵە هەیە، بەڵام خێرا نییە جوتیارەکان بەرهەمەکانیان هێناوە بۆ عەلوە".
سەبارەت بەوەی لەمانگی رەمەزاندا جموجوڵ لە عەلوەی سلێمانی چۆن بووە ناوبراو وتی "جموجۆڵەکان وەک ساڵانی پێشووتر نەبووە کەمی کردبوو، ئەمەش بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری هەرێم بوو بە گشتی".
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی 22ی ئایاری 2020 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆكردنی بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ تایبەت بە كردنەوەی دەرگای عەلوەكان(گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان".