کوردستانی
پۆلیس گومانلێکراوێک دەستگیر دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی چەمچەماڵ شەوی رابردوو گومانلێكراوێكی لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیر كرد بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسە لە نەتەوەی عەرەبە و گومان دەكرێت سەر بە چەكدارانی داعش بێت.
پۆلیسی چەمچەماڵ شەوی رابردوو گومانلێكراوێكی لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیر كرد بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسە لە نەتەوەی عەرەبە و گومان دەكرێت سەر بە چەكدارانی داعش بێت.
نەقیب ئامانج لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند "شەوی رابردوو لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەونتی چەمچەماڵی سەر بە بەرێوەبەرایەتیمانەوە کەسێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی (ح. ح. ا) تەمەن (43) ساڵ دەستگیرکرا، کە گومان دەکرێت سەر بە چەکدارانی تیرۆرستی داعش بێت، کە ویستوویەتی بە رێگەی قاچاغ بێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ و شارەکانی هەرێمەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی چەند کەلوپەلێک کە پێبووە وەک 10 سیمکارتی کۆڕەک و ئاسیا و زین و چوار پاسپۆرت، دوو مۆبایلی جۆری ئایفۆن و مۆبایلێکی گالاکسی، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەو کردنەوەی پەڕاوی یاسایی بۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کراوە".