کوردستانی
وەزارەتی دارایی سەبارەت بە بوودجەی پارێزگایەکی هەرێم روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت لێدوانی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بڵاوکردەوە کە تایبەت بووە بە تەرخانکردنی بوودجەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەو پارێزگایە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت لێدوانی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بڵاوکردەوە کە تایبەت بووە بە تەرخانکردنی بوودجەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەو پارێزگایە.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "بەرێز کاوە علی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، لێدوانی داوە گوایە وەزارەتی دارایی و ئابوری بوودجەی رووبەروبونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرجناکات، بە پێویستمان زانی ئەم رونکردنەوەیە بدەین بۆ ئەوەی ھاوڵاتیانی ئازیزمان لە پارێزگای ھەڵەبجە لێی ئاگاداربن".
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "لەئێستادا کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نیە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینەکردن وەستاوە، هەروها سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێستا لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری".
ئاژە بەوەشکراوە "لە وەزارەتی تەندروستیەوە سەرجەم پێویستی و خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت".