کوردستانی

تەرمی پەنابەرێک گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی پەنابەرێک گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو تەرمی ئەو په‌نابه‌رە كوردەی کە لە دوورگه‌ی خیۆسی یۆنان خنکا گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان، بەیانی ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان بە ئامادەبونی کەسوکاری تەرمەکەی بەخاکسپێردرا.

دەزگای لوتکە بۆ مافی پەنابەران بڵاویکردووەتەوە "راڤیاری تەمەن 20 ساڵان کە لە رۆژی (10مارسی 2020)لە دورگەی خیوسی یۆنان لەکاتی مەلەکردندا خنکا ، بە هاوکاری دەزگای لوتکە پاش 15 رۆژ لە دوای رووداوەکە توانرا تەرمەکەی بگەڕێنریتەوە هەرێمی کوردستان . 

ئاماژە بەوەشکراوە "لە دوای بڵاوبوونەوەی ڕووداوەکە، کەسوکاری ڕاڤیار پەیوەندیان بە دەزگای لوتکە کرد. سەبارەت بەلێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی ڕوواوەکە و گەڕانەوەی تەرمی ڕۆڵەکەیان بۆ پارێزگای سلێمانی، بۆیە لەسەر داوای کەسوکاری ڕاڤیار (دەزگای لوتکە لە یۆنان )حیجزی خستتەر تەرمی ئەو پەنابەرە و ڕێگەی نەدا تەرمەکە لەوڵاتە بەخاک بسپێردرێت،  بەڵام بەهۆی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆناو کەرەنتینە کردن لە وڵاتە و وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان، تەرمی ناوبراو نەتوانرا لەکاتی ئاسایدا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان". 

باس لەوەشکراوە "بەهاوکار نوێنەری دەزگای لوتکە لە گەشتێکی تایبەتدا ، تەرمی ئەوپەنابەرە شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی فرۆکە خانەی هەولێرەوە گەیەنرایەوە هەرێمی کوردستان، بەیانی ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان بە ئامادەبونی کەسوکاری تەرمەکەی بەخاکسپێردرا".

راڤیار عوسمان، تەمەنی 20ساڵ بووە و خەڵکی شارۆچکەی چەمچەماڵ بووە، وەک پەنابەریک لە دورگەی خیسۆسی یۆنان ژیاوە و لە ڕۆژی 10 ی مارس، بەمەبەستی گەشتکردن ڕوو لە دەرەوەی کەمپەکە دەکات و لە کاتی مەلەکردندا و بە وتەی پزیشکی دادی دەماری قاچی وەستاوە و بەو هۆیشەوە خنکاوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان