کوردستانی

هەواڵێکی دڵخۆشکەر راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی دڵخۆشکەر راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕینی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پشکنینی سەرجەم کەسوکارو بەرکەوتوانی تووشبووەکەی ناحییەی حاجی ئاوا نیگەتیڤ بووە، واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون.


ئەنجامی پشکنینی سەرجەم کەسوکارو بەرکەوتوانی تووشبوەکەی ناحیەی حاجیاوا نێگەتیڤ بوو.
  
لەچوار چێوەی هەڵمەتی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 25ـ5ـ2020 تیمەکانمان نزیکەی 30نمونەیان لە کەس و کارو بەرکەوتوانی توشبوەکەی ناحیەی حاجیاوا کەهەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە وەرگرت و دوای ئەنجامدانی پشکنین لەتاقیگەی ناوەندی ڕانیە، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین. خۆشبەختانە ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان کەژمارەیان 30سامپڵبو نێگەتیف دەرچوو.
بەهیوای تەندروستی باش بۆهەموولایەک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان