گشتی

کەرەنتینە لەسەر ئەو کوڕ و کچانە ھەڵدەگیرێت کە خۆشەویستی یەکترن

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەرەنتینە لەسەر ئەو کوڕ و کچانە ھەڵدەگیرێت کە خۆشەویستی یەکترن
مەودا میدیا-

دانیمارک کۆت و بەندی تێپەڕبوون بە سنوورەکانی باکوری ئەورپا و ئەڵمانیا کەمکردەوە و رێگە دەدات بە تێپەڕبوونی عاشقەکان کە لەیەک دوورن بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆس ، بەپێی رێگە پێدانەکەش عاشقان مافی یەکتر بینینیان هەیه بەمەرجێک بیسەلمێنن پەیوەندیەکەیان کەمتر نیە لە ٦ مانگ، پۆلیسی دانیمارکی دەڵێت "پێویستە لەسەر عاشقەکان کە نامەی مۆبایل و یان وێنەی تایبەت یان زانیاری کەسی سەبارەت بە بەرانبەرەکەیان بخەنە روو تا بیسەلمێنن کە عەشقەکەیانە بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە ٦ مانگ".

 ئالان دالاجر کلوسن، جێگری سەرۆکی پۆلیس لە وتەیەکیدا بۆ تەلەفیزۆنی دانیمارکی ووتی "پێویستە عاشقەکان هەستن بەهێنان و ئامادەکردنی وێنە یان نامەی دڵداری" و وتیشی "هەست ئەکەم کە بابەتەکە تەواو تایبەتە،بەڵام بڕیاری رێگە پێدان بەهاتنە ناوەوە لەکۆتایدا دەوەستێتە سەر راپۆرتی ئەفسەری پۆلیس  بەتەنها".

وڵاتی دانیمارک هەستا بە داخستنی سنورەکانی لەبەرواری ۱٤ مارس بەڕووی بیانیەکانی دا لەپێنا و رێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لەو کاتەوە عاشقەکان لەسەر سنوورەکانی دانیمارک-ئەڵمانیا دەبینرێن کە قاوە دەخۆنەوە لەبەرانبەر یەکتر و لەنێوان هێڵی جیاکەرەوەی ئەو دوو وڵاتە بەرانبەر یەک وەستاون.

وه لەبارەی بڕیارەکەوە هەندێک لە ئەندام پەرلەمانەکان هاتنە دەنگ و ئاماژەدەدەن بەوەی کە ئامێرەکانی تایبەت بە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان،تایبەتن بەخاوەنەکانیان و بڕیارەکە دەبێتە هۆی پێشێل کردنی تایبەتمەندیەکانیان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان