کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان داوای پۆستێكی گرنگ لە پارتی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی گۆڕان داوای پۆستێكی گرنگ لە پارتی دەكات
مەودا میدیا-

ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا و پشووی جەژن پۆستەكانیان لە حكومەت یەكلانەكراونەتەوە و لە دوای جەژن قسەی لەسەر دەكەین.

بەپێی رێككەوتنەكەی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كابینەكەی مەسرور بارزانی، بزووتنەوەی گۆڕان پێویست بوو ژمارەیەك پۆست وەربگرێت، لە ناویاندا پۆستی یاریدەدەرەی سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی، بەڵام تائێستا ئەو پۆستە لە لایەن گۆڕانەوە وەرنەگیراوە.

شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ماوەیە بەهۆی ئەوەی نەخۆشی كۆرۆنا هەبوو، تەواوی كارو راسپاردەكان راگیرابوون، هاوكات ئێستاش پشووی جەژنی بەسەردا هاتووە، هەموو كارەكان راگیراون و دواخراون".

ئەوەشی خستەڕوو "لە بارەی ئەو پۆستانەوە لە دوای جەژن قسەی لەسەر دەكەین، وەك بزووتنەوەی گۆڕانیش قسەمان لەسەر كاندیدكردنی كەسێك بۆ ئەو پۆستە نەكردووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان