کوردستانی

داوا دەكرێت هێزەكانی كەركوك لە ئامادە باشیدابن

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا دەكرێت هێزەكانی كەركوك لە ئامادە باشیدابن
مەودا میدیا-

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هێزە ئەمنییەکانی کەرکووکی راسپارد پەلە بکەن لە دۆزینەوەی بکوژی ئەو پۆلیسەی کە  رۆژی 24ی ئەم مانگە بە سەربڕاوی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە.

بەشیر حەداد، دەڵێت " ئیدانەی شەهیدکردنی بەهجەت محەمەد، ئەو پۆلیسە کوردە دەکات کە رۆژی 24ی ئەم مانگە لە شاری کەرکوک لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە  سەربڕاوی دۆزرایەوە، و داواش لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەکات زیاتر چاوکراوە بن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن بە ئارامی ژیانی رۆژانەی خۆیان بەڕێ بکەن".

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندی بە خانەوادەی بەهجەت محەممەدەوە کرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کردن و بەلێنی پێدان هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە راسپێرێت تاوەکو بکوژی کوڕەکەیان بدۆزنەوە.

هەروەها پەیوەندی بە بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی شاری کەرکوکەوە کرد و داوای لێکرد هەوڵی تەواوی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی بکوژی بەهجەت محەمەد بدۆزنەوە و داواشی لێکرد زیاتر چاوکراوەبن و بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارە بوونەوەی ئەو کردەوانە بکەن تاوەکو هاوڵاتیانی شاری کەرکوک بە ئارامی و ئاسایش ژیانی رۆژانەیان بەڕێ بکەن.

لە لایەكی ترەوە ئەندامانی کەرکوکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی راسپارد بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە و رووداوەکانی دیکەی ئەو شارە بکەن و لە ئەنجامەکەی ئاگاداری بکەنەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان