کوردستانی
هەوڵێك هەیە بۆ كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باس لەوە دەكرێت لەسەر ئاستی باڵای هەردوو حزب، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵی باش دراوە بۆ ئەوەی لە دوای جەژن كۆببنەوە و سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت، هیچ شتێك نییە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی.
فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش جەژن، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوەكرا، هەوڵبدرێت بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی ئەنجام بدرێت".
هەروەها وتی "یەكێتی لە لایەن خۆیەوە باسی لەوەكردووە كە كارێك بكرێت و هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی ئاسایی بكاتەوە، بەڵام ئێستا جەژنی بەسەردا هاتووە ئاگاداری وردەكاری و كاری زیاتر نیم".
هاوكات هەر ئەمڕۆ، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی باسی لەوەشكردووە "هەوڵی باش هەیە بۆ ئەوەی دوای پشووی جەژن هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە".