کوردستانی

لەم ناوچەیە رووداوێكی دڵتەزێن روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەیە رووداوێكی دڵتەزێن روویدا
مەودا میدیا-

بەرپرسێكی تەندروستی گشتی پێنجوێن رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، كەسێكی تەمەن 18 ساڵ لە كاتی مەلەكردن لە سنورەكە خنكاوە و دانیشتوی شاری سلێمانییە.

لوقمان لەتیف، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی تەندروستی پێنجوێن رایگەیاند "کاتژمێر 5ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تەرمی گەنجێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن کە لە کاتی گەشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەشكردووە " گەنجەکە ناوی بەهنام عوسمان توفیق، تەمەن 18 ساڵەو دانیشتووی گەڕەکی عەواڵی شاری سلێمانی بووە، بۆ گەشتکردن و مەلەکردن لەگەڵ کەس و کاری هاتبونە سنووری پێنجوێن و لە ئاوی چەمی گۆڵێدا کە ناوچەیەکی گەشتیاریە خنکابوو".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان