کوردستانی

بەدواداچوون بۆ كاری موەلیدەكان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەدواداچوون بۆ كاری موەلیدەكان دەكرێت
مەودا میدیا-

به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردنی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان، قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌رێی لیژنه‌ی مۆلیده‌وه له‌رۆژانی جه‌ژن و بۆنه‌كانیشدا به‌به‌رده‌وامی چاودێرییان ده‌كات و له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌ڕووی ریكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

خالید محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی موه‌لیده‌ی سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی "قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌رێی لیژنه‌كه‌وه‌ چاودێری كاركردنی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌كات كه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانیان ده‌كات و له‌ كه‌موكورتییه‌كانیان ده‌پرسێته‌وه‌".

هەروەها دەڵێت " له‌كاتی پابه‌ند نه‌بونیان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن خاوه‌ن موەلیده‌كان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌".

باسی لەوەشكرد " هاوڵاتیان له‌كاتی هه‌بونی كێشه‌ی موەلیده‌ و گه‌یاندنی سكاڵاكانیان به‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ (07701363679) یان په‌ڕه‌ی تایبه‌تی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، بكه‌ن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان