ئابووری
نرخی نەوت بەرزبوونەوەی گەورەی تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی گەورەی تۆماركرد لە ماوەی 45 رۆژی رابردوو.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسە جیهانییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 36 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە، هەروەها نەوتی جۆری خاوی ئەمریكی بە 34 دۆلار و 41 سەنت بووە.
ئەو بەرزبوونەوەیە لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوو نرخی نەوت بە رێژەی بەرچاو دابەزینی تۆماركرد.
بیروڕا



