کوردستانی

دوای چوار مانگ بە مردویی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای چوار مانگ بە مردویی دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی لە رۆژی 30ی كانونی دووەمی ئەمساڵ لەسەر رێگای نێوان ناحییەی قەرەتەپەو جەبارە ژمارەیەك خوێندكار رفێنران، دوێنێ تەرمی یەكێكیان دۆزرایەوە.

خەلیل خودادا، بەرپرسی كۆمیتەی جەلەولاوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش چەند مانگێك ژمارەیەك خوێندكاری كوڕ و كچ لە زانكۆی كەركوك لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ قەرەتەپە كەوتنە بۆسەیەكی چەكدارانی نەناسراو".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو چەكدارانە خوێندكارە كچەكانیان ئازادكرد و یەكێك لە كوڕەكانیان بە بارمتە گرت".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای چوار لەو رفاندنە، دوێنێ سێشەممە، تەرمی كوڕەكە دۆزرایەوە كە ناوی محەمەد جاسم باجەلان، دانیشتوی ناحییەی جەلەولا بوو".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان