کوردستانی

بۆردومانی شارباژێر كراو كوژراوی لێكەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆردومانی شارباژێر كراو كوژراوی لێكەوتەوە
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەیەكی سەر بە قەزای ماوەتی شارباژێریان كردووە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و بەهۆیەوە پێنج چەكداری پەكەكە كوژراون.

كامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "كاتژمێر 11 و 40 خولەكی شەوی رابردوو، فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی گوندی سەفرەی سەر بە قەزای ماوەتیان كردووە".

ئاماژەی بەوەشكرد "بۆردومانەكە بە ئامانج بووە و ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە كراوەتە ئامانج و پێنج چەكداری پەكەكەی تێدا بووە و بەهۆیەوە هەر پێنجیان كوژراون".

باسی لەوەشكرد "بەهۆی ئەو بۆردومانەوە نەخۆشخانەی گوندەكە وێران بووە، بەڵام هیچ زیانێكی تری گیانی بە داوەوە نەبووە لە هاوڵاتیانی ناوچەكە".

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكە لە سنوری شارباژێر چەندجارێكی تر فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی ناوچەكەیان كردووە بە تایبەت شاخی ئاسۆس كە شوێنی چەكدارانی پەكەكەیە.

شوێنی بۆردومانەكەی شەوی رابردوو لە سنوری قەزای ماوەت


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان