کوردستانی
كاتی خۆپیشاندانێكی فراوان دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستایانی ئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە گردبوونەوەیەكدا وەك پاڵپشتییەك بۆ مامۆستایان دهۆك، داوای ئازادكردنی بەدەل بەرواری بكەن.
بەپێی بەیاننامەیەكی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان "ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ی ئایار، كاتژمێر 4 و 30 خولەكی عەسر، لە پاركی بەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم گردبوونەوەیەك ساز دەكەن".
ئەو گردبوونەوەیە بۆ پشتگیری مامۆستایانی دهۆك دەبێت و داوای ئازادكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری دەكەن كە چەند رۆژێك پێش جەژن بەهۆی هەڵوێستەكانی و داواكردنی خۆپیشاندان دەستگیركراوە.