کوردستانی
تەقینەوەیەك لە سلێمانی روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كارگەیەكی ئاسن لە سنوری ناحییەی بازیان تەقینەوەیەك روویداو بەهۆیەوە كرێكار گیانی لە دەستداوە و برینداریش هەیە.
ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحییەی بازیان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە كارگەیەكی ئاسن و پۆڵای ماس، بەشی سكراب، تەقینەوەیەك روویداوە و بەهۆیەوە یەكێك لە كرێكارەكان گیانی لە دەستداوە".
باسی لەوەشكرد "پۆلیس و ئاسایش چوونەتە شوێنی تەقینەوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و ئەو كرێكارەكەش كە گیانی لە دەسداوە، تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گوازراوەتەوە".