ئابووری
هەواڵێكی خۆش لە وەزارەتی كارەباوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەت بەجیدی كار بۆ ئەوە دەكات دابەشكردنی كارەبا بخاتە ئەستۆی كەرتی تایبەت، دەشڵێت، لەم هاوینەدا دۆخی كارەبا خراپ نابێت.
ئەندازیار كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "دۆخی كارەبای نیشتمانی لەوەزری هاویندا خراپ نابێت، هەروەها كەمیی توانای حكومەت لەدابینكردنی گازی سروشتی بۆ ئەو 34 یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا كە سەر بەكەرتی تایبەتن نەتوانراوە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا لە 3200 مێگاوات زیاتر بەرزبكرێتەوە".
باسی لەوەشكردووە " لە 44%ی كارەبای هەرێمی كوردستان كە نزیكەی 1200 مێگاواتە ون دەبێت واتە كاتێك پسوولەكان بۆ وەزارەتی كارەبا دەگەڕێنەوە ئەو بڕە نادیارە ئەمەش بەهۆی گواستنەوەو سەرپێچیكردنەوەیە".
هەروەها " بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆخە هەنگاوێكمان ناوە بۆ ئەوەی ئەركی دابەشكردنی كارەبا بكەوێتە سەر ئەستۆی كەرتی تایبەت و حكومەتیش بەجیدی ئەو پلانە جێبەجێ دەكات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرزاری هەموو كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبایە كە بڕەكەی دوو ملیارو 700 ملیۆن دۆلارە، لەم مانگەدا 25 ملیۆن دۆلار دەدرێتە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و لەمانگەكەی داهاتووشدا 25 ملیۆنی دیكەیان پێدەدرێت و لە 3 مانگی داهاتوودا چەند یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا نۆژەن دەكرێتەوە بەمەش دۆخی كارەبای نیشتمانی لەوەرزی هاویندا خراپ نابێت".

بیروڕا