کوردستانی
یەکێتی و پارتی ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی مەڵبەندی ھەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
بەرپرسی مەڵبەندی ھەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە رێبوار ئیسماعیل، بەرپرسی مەڵبەندی ھەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لەگەڵ فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر ئاشكرای كرد "ئامادەكاری كراوە و بڕیارە ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە، بەڵام وردەکارییەکانی لە داھاتوودا یەكلایی دەكرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر، تاواوتوێی بەشداریكردنی یەكێتیان كردووە لە پۆستە ئیدارییەكانی ھەولێر، بۆ ئەوەی وەكو لیستی دووەم رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ ئیدارەدانی شاری ھەولێر".