کوردستانی
نهێنی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا 44 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانیدا ماون ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا هەیە بەهۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییەکان.
دکتۆر هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا 44 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانیدا ماون، ئەو کەسانە کە هاتوون زۆربەیان نیشانەی سەرەتاییان هەبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێنج کەس زیاتر لەو تووشبووانە نیشانەی قورسیان هەبووە و دوای گرتنی تیشک بۆمان دەرکەوتووە زیان بە سییەکانیان گەیشتووە، هەروەها لە ئێستادا دوو لەو تووشبووانە چارەسەری پلازمیان وەرگرتووە".
سەبارەت بە تەندروستی سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی دکتۆر هێرش ئاشکرا کرد "بەگشتی تەندروستییان باشە، بەڵام نیشانەیان هەیە و لەژێر چارەسەردان".
سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە بەردەوامین لە پشکنینەکان بۆ هاوڵاتییان، هەروەها ئەگەری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا هەیە، ئەمەش دەرئەنجامی پابەندنەبوونی هاوڵاتییانە بە رێنماییە تەندروستییەکان".