کوردستانی

فەرید ئەسەسەرد روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرید ئەسەسەرد روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سكرتێری ئە‌نجومە‌نی سە‌ركردایە‌تیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت له‌سه‌ر زاری من هه‌ندێك زانیاری بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سكرتێری ئە‌نجومە‌نی سە‌ركردایە‌تیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا رایگەیاند "ماڵپە‌ری ناس كورد لە‌سە‌ر زاری بە‌ندە‌ ھە‌واڵێك بڵاو كردووەتەوە گوایە‌ وتوومە‌، كاك قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئاگای لە‌و‌ 27 ملیار دۆلارە‌ نییە‌ كە‌ حكومە‌تی ھە‌رێم دە‌ڵێت قە‌رزارە‌".

ئاماژە بەوەشکردووە "لێرە‌وە‌ بە‌ھە‌موولایە‌كی رادە‌گە‌یە‌نین كە‌ بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك باسی ناوبراومان نە‌كردووە‌ و ئە‌و زانیارییە‌ كە‌ بە‌ناوی ئێمە‌وە‌ بڵاو كراوەتەوە، دوورە‌ لە‌ راستییە‌وە‌".
Qaiwan
Qaiwan