کوردستانی
نهێنی کوژرانی گەنجێک لەم ناوچەیەی هەرێم ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی دووشەممە تەرمی گەنجێک لە گوندی شۆڕانی سەر بە شارۆچکەی قەڵادزێ تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە و دووکەس بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکران یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی بە تاوانەکەیدانا.
دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی دووشەممە تەرمی گەنجێک لە گوندی شۆڕانی سەر بە شارۆچکەی قەڵادزێ تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە و دووکەس بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکران یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی بە تاوانەکەیدانا.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند "پاش ئەوەی رۆژی 25/5/2020 ئەم مانگە تەرمی ( ر . ح . ئـ ) لە قەڵادزێ گوندی (شۆڕان) دۆزرایە دەستبەجێ هێزەکانمان دوو کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی ناوبراو دەستگیر کرد و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا یەکێک لە تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵەری پشدەر و پۆلیس دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەوتەی خۆی ناوبراوی کوشتووە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".
لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەشکراوە "بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی دادوەری سلێمانی دەرکەوتووە ئەو گەنجە لە رێگەی زەبری دەرەکیەوە کوژراوە و هیچ ئاسەوارێکی گولـلـە بەسەر جەستەیەوە نەبووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".