کوردستانی
نوێترین زانیاریی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پێش هاتنی جەژنی رەمەزان دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتایی هات، لە ئێستادا فەرمانبەران چاوەڕێی دووبارە دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی مووچە دەکەن، بەڵام سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا هیچ شتێک نییە سەبارەت دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دەستپێکردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ شتێک نییە بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵی فەرمانبەران".
ئاماژەی بەوەشکرد "پارەکەی بەغدا هاتووەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ خەرجکردنی چاوەڕێی ئەوە دەکرێت جارێکی دیکە وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و ئەولێکتێگەیشتنانەی لە رابردوودا هەبوو بۆ داهاتوو ببێتە رێککەوتنێک".