کوردستانی
ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ درێژکرایەوە.. چەند بڕیارێکی نوێ درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان تاوەکو 15ی حوزەیرانی 2020 درێژکردەوە راشیگەیاند هەر کەسێک پرسە دابنێت بەبڕی دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
کەمێك پێش ئێستا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان تاوەکو 15ی حوزەیرانی 2020 و رایگەیاند "رێگە پێدانی ئەلکترۆنی لە نێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "دانانی پرسە لە ماڵەکانیشدا قەدەغەیە، هەرکەسێک پرسە دابنێت بەبڕی 2 ملیۆن دینار سزا دەدرێت، هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەهەمان رێنمایی پێشوو بەردەوام دەبێت".
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە "پێویستە هاوڵاتییان و خاوەن فرۆشگاکان دەمامک بەکاربهێن، بەپێی بڕیارەکە هەر ئۆتۆمبێلێکی هێڵی گواستنەوەی گشتی و تەکسی سەرنشین بەبێ دەمامک سەربخەن بەبڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت، هەروەها فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان بە رووی گەشتیاراندا بە داخراوی دەمێننەوە".