ئابووری

نرخی نەوت بە خێرایی دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە خێرایی دادەبەزێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆماركرد، دوای ئەوەی چەند رۆژێك لەسەر یەك نرخەكەی لە بەرزبوونەوە بوو.

بەپێی هەواڵێكی میدیا جیهانییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی ئایار، نرخی یەك بەرمیل نەوتی جۆری برێنت بە 34 دۆلار و 12 سەنت بووە.

هەروەها، نەوتی جۆری خاوی ئەمریكی بە 31 دۆلار و 88 سەنت بووە.

دابەزینی نرخی نەوت لە كاتێكدایە پێش دوو رۆژ نرخی نەوتی برێنت بۆ یەك بەرمیل 36 دۆلار و 56 سەنت بوو، ئەو دابەزینی پەیوەندی بە یەدەكی نەوتی ئەمریكا و چاڵە بیرەنەوتەكانیەوە هەیە.

Qaiwan
Qaiwan