کوردستانی

بەم بەیانییە هەواڵێكی ناخۆش بۆ هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم بەیانییە هەواڵێكی ناخۆش بۆ هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە تایبەت وەزارەتی تەندروستی هۆشداری مەترسیدار دەدەنە هاوڵاتیان.

لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە و تەنیا دوێنێش 25 حاڵەت لە سلێمانی و هەولێر تۆماركراون.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە ئەو هاوڵاتییانەی كە دەبنە هۆی ساردبوونەوەی هاوڵاتیان لە خۆپارێزی نەخۆشی كۆرۆنا.

ئەو باسی لەوەكردووە "ئەگەر كەسانێك بە قسە و كردارەكانیان هاوڵاتیان سارد بكەنەوە، ئەگەر كەسێك بەهۆی كەسێكی ترەوە خۆی نەپاراست و تووشی ڤایرۆسەكە بوو، دواتر ئەو كەسە بمرێت ئەوە وەك ئەوە وایە كەسێكت كوشتبێت".

پێشتریش وەزارەتی تەندروستی هۆشداری توندی داوەتە هاوڵاتیان كە خۆیان بپارێزن و كۆرۆنا مەترسی جیدیە بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان