کوردستانی
دزە لێزانەكەی رۆژی جەژن دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی دزێكی راگەیاند كە رۆژی جەژن بڕێكی زۆر پارە و دۆلار و ئاڵتونی لە ماڵێك دزیبوو.
لە راگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا هاتووە دەڵێت "دوای ئەوەی دزی لە ماڵێكی گەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی كرابوو، لە رۆژانی جەژنی رەمەزان، دوای كۆكردنەوەی زانیاری توانیمان دزەكە دەستگیربكەین".
باس لەوەشكراوە "ئەو كەسە بڕی 33 ملیۆن و 930 هەزار دیناری عیراقی و 60 هەزار و 800 دۆلارو بڕی 60 مسقاڵ ئاڵتونی لە ماڵەكە دزیبوو".
ئەوەش خراوەتەڕوو "دوای لێكۆڵینەوە لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا دوێنێ چوارشەممە ئەو كەسە دەستگیر بكرێت بە ناوی (م،س) و تەمەنی 32 ساڵە و پێشتریش دزی لە حەوت ماڵی تر كردووە و چەندین كەلوپەل و بۆن و كاتژمێری گران بەهای دزیووە و دزێكی لێزان بووە لەو بوارەدا".